ئەستێرەیەکی لیڤەرپول لەسەر خەڵاتی جوانترین گۆڵ گاڵتە لەگەڵ سەلاح دەکات

یاریگا

بردنەوەی گۆڵەکەی محەمەد سەلاح بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ بەدەستهێنانی خەلاتی بۆشکاش لە خەڵاتەکانی فیفا کە بە the best ناسراوە، هەرایەکی زۆر ناوەتەوە، جیمیس میلنەریش بە بەگاڵتەیەک لە تویتەری خۆی ئاگری هەرایەکەی خۆشترکرد.

لەم بارەیەوە جیمس میلنەر هاوڕێی محەمەد سەلاح لە یانەی لیڤەرپول بە گاڵتە لە تویتەری خۆی بە توانجێک پیرۆزبایی لە سەلاح دەکات کاتێک دەنووسێت” پیرۆزە لە سەلاح کە حەوتەمین جوانترین گۆڵی خۆی لە وەرزی ڕابردوو وەک جوانترین گۆڵی ئەمساڵ دەستنیشان کرا”، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە چەندین گۆڵی جوانتر هەبوون بۆ ئەوەی خەڵاتی بۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ ببەنەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی دەرکەوت کە گۆلەکەی سەلاح وەک جوانترین گۆڵی مانگیش لە پرێمەرلیگ دیاری نەکرا، هەروەها دەستنیشان کردنی ئەو گۆڵە و فەرامۆش کردنی گۆڵی زۆر جوانتر نیشانەی پرسیاری زۆری لەسەر فیفا دروست کردوە بەتایبەتی هەردوو گۆڵە نایابەکەی رۆنالدۆ و بەیل بەرانبەر یۆڤی و لیڤەرپولی ئینگلیزی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگدا.

ئاشکرایە کە دەستنیشانکردنی جوانترین گۆڵ بۆ خەڵاتی بۆشکاش پشت بە دەنگادانی هاندەران قایم دەکات کە تێیدا سەلاح 38٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا لە کاتێکدا ڕۆنالدۆ بە گۆڵە نایابەکەی بەرانبەر یۆڤینتۆس لە پلەی دووەم هات و تەنها 22% ی دەنگی بەدەستهێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر