مێسی دڵی ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس خۆشدەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، ماسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردنی باشترین ڕاهێنەرەکان لە خەڵاتەکانی فیفا لە نێو هەڵبژاردەکانی ئەستێرە ئارجەنتینییەکە بووە.

لەم بارەیەوە ئالیگری بەر لە یاری ئەمڕۆی یانەی یۆڤی بەرانبەر بۆلۆنیا گوتی کە بەهۆی کەمی کات و نزیکی لەگەڵ وادەی یاری بۆلۆنیا ئەو هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆش نەیانتوانی بەشداری ئاهەنگی فیفا بکەن، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئالیگری گوتی ” دەستنیشانکردنی ناوی من لە لایەن لیۆنێل مێسی لە نێو هەڵبژاردەکانی باشترین ڕاهێنەرانی جیهان دڵخۆشی کردم، مێسی من و گواردیۆلا و ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنای لە بژاردەی خۆی لە باشترین ڕاهێنەران هەڵبژاردبوو، لە سەرەتا نەمزانی بەڵام دواتر پێم زانی من بەوە دڵخۆشم ناتوانم چیتر بڵێم، لە کۆتایی دیشامب خەڵاتەکەی بردەوە لەبەرئەوەی مۆندیالی بۆ هەڵبژاردەی فەرنسا بردەوە.

ئاشکرایە کە ئالێگری ڕاهێنەری خانمە پیرەکە وێرای داوەتکردنی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفا بەڵام داوای لێبوردنی کرد و ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر