هەموو شتێک لەسەر ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفا


یاریگا

بەر لە چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکی ئاهەنگی دابەشکردنی خەلاتەکانی فیفا کە ئەمشەو لە لەندەن بەڕێوە دەچێت، چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر خەلاتەکان و ئەو لیژنانەی کە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ پێکاهتوون و کارییان سەرپەرشتی کردنی دەستنیشانکردنی باشترینەکانە.

کات وساتی ئاهەنگەکە و میوانەکان:
بڕیارە ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 7و نیو بەکاتی هەولێر لە هۆڵی ئاهەنگ و بۆنە شاهانەییەکان لە لەندەن دەستپێدەکات، کە تێیدا ئیدریس ئالبا گەورە ئەکتەری جیهانی ئاهەنگەکە بۆ دووەمین جار بەسەر یەکەوە بەڕێوە دەبات، هەروەها گۆرانیبێژی ناسراو (مۆیل گالگار)چەند گۆرانییەک پێشکەش دەکات.


خەڵاتەکان: لەم ئاهەنگەدا خەڵاتەکانی باشترین یاریزانی پیاوان و ئافرەتان دیاری دەکرێت هەروەها باشترین ڕاهێنەری پیاوان و ئافرەتانیش دیاری دەکرێت، جگە لەوەش جوانترین گۆڵی ئەمساڵ کە بە خەلاتی بۆشکاش ناسراوە کە لەڕێگەی ڕاپرسییەک لە ڕێگای تۆڕی ئەنتەرنێت لە لای هەوادارانی تۆپی پێ دەنگدانی بۆ ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەش پێکهاتەی نموونەیی ئەمساڵ دیاری دەکرێت.

پاڵێوراوان کێن :
باشترین یاریزان: کریستیانۆ رۆنالدۆ، محەمەد سەلاح، لۆکا مۆدڕیچ
باشترین یاریزان(ئافرەتان) : ئیدا هیگیربیرگ(نەوریج) مارۆزان (ئەڵمانیا) مارتا (بەرازیل).
باشترین ڕاهێنەر: زلاتکۆ دالیتچ (کڕواتیا) دیدێ دیشامب(فەرنسا)، زێدان (فەرنسا)
باشترین ڕاهێنەر(ئافرەتان): ڕینالد (لیۆن)، ئاساکۆ تاکا(ژاپۆن)، ویگمان (هۆڵەندا)
باشترین گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا (بەلجیکا)، هۆگۆ لۆرێس(فەرنسا)، کاسپەر شمایکل(دانیمارک).

ئەو گۆڵانەی بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵ پاڵێوراون (خەڵاتی بۆشکاش:
گاریس بەیل بەرانبەر لیڤەرپۆل، تچێرچێف بەرانبەر کڕواتیا، کریستۆبۆلۆدۆس لە یاری ئایک ئاسینا بەرانبەر ئۆلۆمبیاکۆس، (ئاراسکایتا )یاری کرۆزیرۆ بەرانبەر یانەی ئەمەریکا (ماکگری) بۆ یانەی نیوکاسڵ بەرانبەر ملبۆرن سیتی تۆمار کرد، لیۆنیل مێسی بەرانبەر نێجیریا، گۆڵی کریستیانۆ رۆنالدۆ بەرانبەر یۆڤێنتۆس، گۆڵی سەلاح بەرانبەر ئیڤرتۆن.

ئەندامانی لیژنە هونەرییەکان کێن؟
چەندین لیژنە پێکهاتوونبۆ کار ئاسانکردنی دەستنیشان کردنی باشترینەکان، بۆ باشترین یاریزانان وڕاهێنەران لیژنەکە پێک هاتوە لە ” فڕانک لامبارد، کارلۆس ئەلبرتۆ، وینتۆن ڕۆڤەر، کاکا، دیدێ دڕۆگبا، ئاندی ڕۆکسبۆرگ، سامی جابر، ئاموینیکی، نێستا، فابیۆ کاپیلۆ، شا بۆم کۆن، ڕۆنالدۆی دیاردە .

بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵ ئەو ئەستێرانە لیژنەن”
بابلۆ ئیمار ، ئیگەر کاسیاس، میلاسلاف کلۆزە، ئالێکس سکۆت، ئالین بیلیگرینۆ، ترزیگێ، مارکۆ ڤان باستن.

بۆ خەلاتی باشترین گۆڵپارێز لیژنەکە بەم شێوەیە دەبێت:
ئەلیساندرۆ ئەلتۆبیلی، ڤیتۆر بایا، جۆردان بانکس، حۆرحی کامپۆس، داساییف، هیگیتا، پیتەر شمایکل، ، ماڕک شڤارزەر.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر