ڕاهێنەری یانەی هەولێر بە لێدوانێک هاندەران دڵنیا دەکاتەوە

یاریگا

دوای بردنەوەیەکی گرنگ بە تاکە گۆڵێک بەسەر یانەی تەڵەبەی بەغدا، ڕاهێنەری یانەی هەولێر ستایشی یاریزانانی تیپەکەی کرد و بەلێدوانێک هاندەرانی لە داهاتووی یانەکە دڵنیا کردەوە.

عیماد عۆدە، ڕاهێنەری یانەی هەولێر دوای بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەکەی تەڵەبە بە رۆژنامەنووسانی گوت” یاریزانانمان ئاستێکی نموونەیی و ئازایانەیان پێشکەش کرد و شایستەی بردەوە بوون بەرانبەر یانەیەکی بەهێزی وەک تەڵەبە، هەروەها گوتیشی بردنەوەکە دیارییە بۆ کارگێڕی یانەکە و هاندەران کە هەمیشە پشتگیریمان دەکەن، دەربارەی یارییەکەش گوتی ” یانەی تەڵەبە یاریزانی باشی هەیە و بەڵام ئیمە توانیمان کلیلەکانی یاری کردنی ئەوان ڕابگرین و بۆ 3 خاڵەکە یاریبکەین، ئەوە وێرای ئەوەی ئێمە خۆئامادەکارییەکانمان تەواو نەبوو، هەورەها لەڕووی هونەری و جەستەیی پێویستمان بە کاتی زیاتر دەبێت تا دەگەینە لووتکە بەڵام من هاندەران دڵنیا دەکەمەوە کە یانەکە بەو شێوە یاری کردنە ئازایانە لەم ورزەدا هیچ ترسی لەسەر نییە.

جێی ئاماژەیە، یانەی هەولێر لە دووەمین گەڕی خولی نایابی عێراقدا توانی بە ئەنجامی
1-0 لە یانەی تەڵەبە بباتەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ 4 خاڵ بەرزبکاتەوە و ئێستا لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە دایە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر