پۆگبا بە لێدوانێک مۆرینیۆ شەرمەزار دەکات

یاریگا

پۆل پۆگبا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرنسا و شەیتانەسوورەکان لە تازەترین لێدوانیدا جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری لە مان یۆنایتد بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ بە هۆکاری لەدەستدانی دوو خالی ولفرهامبتۆن تاوانبار کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ئاندیپەندینت) بڵاویکردوەتەوە، کە پۆگبا ڕایگەیاندوە کە دەستپێکی یارییەکەیان بەرانبەر ولفرهامبتۆن باش نەبووە، لەبەر ئەوەی دوای گۆڵەکە لە هێرشکردن بەردەوام نەبوون و زیاتر پلانی بەرگریکردن پەیڕوەی کرا، ڕاستە لە گۆڵی ولفرهامبتۆن تۆپ لە من ڕۆیشت بەڵام ئێمە لە ڕووی هێرشبردن هیچ ئەکتیڤ نەبووین، ئێمە کاتێک لە (ئۆلد ترافۆرد) یاری دەکەین دەبێت هێرش بەرین و یارییەکە لەسەر یانەی بەرانبەر قورستر بکەین، ئەو قسانەش لە لایەن پسپۆرانی تۆپی بە توانج بۆ مۆرینیۆ هەژمار دەکرێت، بەهۆی ئەوەی بەپلانی بەرگری کردن زیاد لە پێویست بەکار دەهێنێت.

جێی باسکردنە پۆگبا ماوەیەکە پەیوەندی لەگەڵ جۆزێ مۆرنیۆ باش نییە، وێرای ئەوەش یاریزانە فەرنسییەکە ئاستێکی نایابی لە یارییەکانی ئەم دواییەی شەیتانە سوورەکان پیشان داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر