ڕاهێنەری یۆڤی جیاوازی ڕۆنالدۆ لەگەڵ یاریزانانی دیکەی یانەکەی دەخاتە ڕوو

یاریگا

دوای تۆمار کردنی بردنەوەیەکی بە زەحمەت بەسەر یانەی فرۆسینۆنی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کە لە دوایین خولەکانی یاری تۆما کران، ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە ماسیمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یۆڤی دوای تەواو بوونی یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت”ڕۆنالدۆ چەند هەلێکی بۆ ڕەخسا بەڵام بەخت یاوەری نەبوو، ئەوەش کارێکی ئاساییە کە ۆگڵکارە بەتواناکان هەمیشە هەلی گۆڵکردن بۆ خۆیان دەڕەخسێنن، بەڵام ئەوەی گرنگە کە ڕۆناڵدۆ خۆی بەدەستەوە نادات و لەو یارییەش لە کۆتاییدا گۆڵی تۆمار کرد، ئەو تا کۆتایی یاری لە ڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە بە باشی ئامادەیە، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەو لەڕووی ئامادەبوونی عەقلی لە نێو یاریگا لە یاریزانەکانی دیکەی تیپەکە بەهێزترە.

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە یارییەکەی دوێنێ شەودا بەرانبەر فرۆسینۆنی توانی گۆڵی یەکەمی یانەی یۆڤی تۆمار بکات، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لە سێریا A بۆ 3 گۆڵ بەرزکردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر