بە ڤیدیۆ : سەلاح بە پێدانی درێسەکەی خۆشیەکی شێتانە بە منداڵێک دەبەخشێت

یاریگا

لە دیمەنێکی کاریگەردا کە تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی سەرقاڵ کردوە، دوێنێ دوای یارییەکەی لیڤەرپول و ساوسهامبتۆن محەمەد سەلاح بە پێدانی درێسەکەی بە هاندەرێکی منداڵ دڵی کوڕەکە و باوکی خۆشکرد و بە شێوەیەک کە منداڵەکە لەخۆشیان دەستی بەگریان کرد.

وەک لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەویت، (لویس وین) کە منداڵێکە هاندەری ڕیدزە و سەلاحی زۆر خۆش دەوێت ، لەگەڵ باوکی سەیری یارییەکە دەکات و دوای یارییەکە نووسراوێکی نووسیوە و تێیدا داوای درێسی سەلاح دەکات، بۆیە کاتێک یاریزانە میسرییەکە لێی نزیک دەبێتەوە، بە هەموو دەنگی هاوار دەکات و دەگریت و دەپاڕێتەوە درێسەکەی پێ بدات، سەلاحیش لێی نزیک دەبێتەوە و درێسەکەی پێ دەدات و منداڵەکەش لەخۆشان دەگریت و باوکیشی ڕاستەوخۆ سوپاسی سەلاح دەکات، دواتریش باوکی منداڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوپاسی سەلاح دەکاتەوە دەڵێت ” سوپاس مو سەلاح نازانم چۆن سوپاست بکەم، تۆ خۆشیەکی گەورەت خستە دڵی کوڕەکەم، ئەمڕۆ ڕۆژێک بوو لە یادمان ناچێتەوە”.

ئەوەش ڤیدیۆی ڕووداوەکەیە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر