ئەمڕۆ یانەی هەولێر ڕووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە

یاریگا

لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی عێراقی بۆ تۆپی پێ، ئەمرۆ یانەی هەولێر لە دووەمین گەڕی خولەکە لەسەر یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی تەڵەبەی بەغدا دەبێتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای شەهید فەرنسۆ هەریری یانەی هەولێر میوانداری یانەی تەڵەبەی بەغدا بکات، لەم یارییەدا هەولێر دوای ئەوەی لە یەکەمین یاریدا توانی بە یەکسانبوونێکی بەتامی بردنەوە لە بەغدا بگەڕێتەوە دوای ئەوەی 2-2 لەگەڵ یانە نەوت یەکسانبوو، ئەمجارە دەیەوێت لە نێو یاریگای خۆیدا یەکەمین 3 خاڵ وەربگرێت و پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی خولەکە باشتر بکات.

ئاشکرایە کە یانەی هەولێر دوای ئەوەی بۆ وەرزێک بەهۆی پاشەکشەکردنی لە وەرزی پێش ڕابردوو بۆ ڕیزی پلە دووەکان دابەزی و سزادرا، ئەم وەرزە توانی شان بەشانی یانەی کەرخ بۆ خولی نایابی عێراقی بگەڕێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر