ئەستێرەیەکی پێشووی خولی فەرەنسی وەسفێکی گاڵتەجاڕانەی سەیری نێیمار دەکات

یاریگا

یاریزانێکی ئینگلیزی کە پێشتر لەگەڵ یانەی ماڕسیلیای فەرەنسی یاری کردوە، هێرشێکی توندی کردە سەر نێیمار جۆنیۆری ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و بە کیم کارداشیانی تۆپی پێ وەسفی کرد.

لەم بارەیەوە(جۆی بارتۆن) یاریزانی پێشووی یانەی ماڕسیلیا کە بەخۆپێکدادنە توندەکانی ناسراو بوو، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی گوتی کە نێیمار بە هیچ شێوەیەک لە ڕیزی باشترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهانی نییە، بەڵکو جگە لە مێسی و رۆنالدۆ و سەلاح چەندین یاریزانی دیکە هەن کە لەو باشترن، هەروەها گوتیشی نێیمار لای من کیم کارداشیانی تۆپی پێیە، ئەو دیاردە نییە بەڵکو تەنها وەکو کارداشیان شێوەو نموونەیەکی میدیاکانە و باشترین نییە، لە مۆندیالی ڕوسیاش ئەو ڕاستیە دەرکەوت.

جۆی بارتۆن، کە بە یەکێک لە شەڕانگێزترین یاریزانانی پرێمەرلیگ هەژمار دەکرێت جگە لە ماڕسیلیا پێشتر لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ و کوینز پارک ڕینجەرز و بێرنەلی یاریکردوە و لە ساڵی 2007 یش بۆ هەڵبژاردەی ئینگلاند یاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر