مۆرینیۆ هێرشێکی توندی بۆ سەر یاریزانانی یانەکەی دەستپێکرد

یاریگا

دوای ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ دوو خاڵی گرنگی بەرانبەر یانەی ولفرهامبتۆن بەفیڕۆدا، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری مان یۆنایتد هێرشێکی توندی کردە سەر یاریزانانی یانەکەی و بەهۆکاری یەکسانبوونەکەی لە قەڵەمدان.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت” گومانم لە شێوازی بیرکردنەوەی یاریزانانم هەیە، یاریزانانی ولفرهامتبۆن وەک ئەوەی لە کۆتایی مۆندیال یاری بکەن بەو شێوەیە گەرم و گوڕ و توند یارییان دەکرد، من حەزم دەکرد یاریزانانی تیپەکەی من بەو شێوەیە یاری بکەن، سەیرە یاری کردن بە شێوەیەکی توند و بەو پەڕی گەڕم و گوڕی لە هەموو یارییەک سادەترین زانیارییە کە دەبێت یاریزانی تۆپی پێ بیزانێت، ئەو کارە لە قوتابخانەکانی تۆپی پێ فێرە یاریزانان دەکرێت، پێویستە هەتا بەرانبەر لاوازترین ڕکابەریش بەو پەڕی توندی یاری بکەی و بیرت بەس لەسەر سەرکەوتن بێت، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە ،کێشەمان لە بیرکردنەوە و شێوازی یاریکردنی هەندێک لە یاریزانە و هیچی تر نییە”.

ئاشکرایە کە مان یۆنایتد لە یاری بەرانبەر ولفرهامتۆن کە لە نێو ئۆلد ترافۆرد ئەنجامدرا نەیتوانی پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات و لە گێمی دووە گۆڵی یەکسانبوونی بەسەر تۆمار کراو نەیتوانی وێرای بوونی کاتێکی گونجاویش، گۆڵی بردنەوە تۆمار بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر