بە ڤیدیۆ.. تازەپێگەیشتوانی عێراق لەدەستپێکی جامی ئاسیا ئەفغانستانی بردەوە


یاریگا

یەیانی ئەمڕۆ شەممە 22-9 هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق لە میانی جامی ئاسیا توانی بە زەحمەت بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی ئەفغانستان بباتەوە.

لەم یارییەدا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق چەندین جار گۆڵەکەی لە گۆڵی یەکسانبوون ڕزگار کرد، گۆڵەکانیش لە 15 خولەکی سەرەتای یاریدا تۆمار کران، سەرەتا حسین سادق لە خولەکی 3 گۆڵی یەکەمی عێراقی تۆمار کرد، پاشان ئەفغانستان دوای خولەکێک گۆلی بەرانبەری تۆمار کرد، دواتر عێراق لە خولەکی 14 لە رێگەی ڕەزاق قاسم بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمار کردو یارییەش تا کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکان و چەند هەلێکی یارییەکەی هەردوو تیپ:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر