بارسێلۆنا جگە لە پۆگبا چاو دەخاتە سەر یاریزانێکی دیکەی شەیتانە سوورەکان

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جگە لە بایەحی زۆری بە گواستنەوەی پۆل پۆگبا، یاریزانێکی دیکەشی خستوەتە ژێر چاودێری و هەوڵی ڕازیکردنی دەدات.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە بارسا (ئاندیر هێرێرا)ی ناوەڕاستکاری مان یۆنایتدی کردوەتە ئامانجی خۆی لە هەمان کاتیشدا چاوەکانی لەسەر پۆل پۆگبا هەڵنەگرتوە، بەگوێرەی رۆژنامەکە گرێبەستی هێرێرا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە کۆتایی پێ دێت، بەمەش دەکرێت لە کۆتایی وەرزەکە یاریزانەکە گەر گرێبەستی دیکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ نەکاتەوە، دەتوانێت بەخۆڕایی بچێتە یانەی بارسا لەوێ یاریبکات و گرێبەستی تازە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ بکات.

ئاشکرایە کە هێرێرا تەمەنی 29 ساڵ دەبێت و یاریزانەکە خوازیارە لەگەڵ شەیتانە سووەکان بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی بێ دەنگی کارگێڕی یانەکە و تازە نەکردنەوەی گرێبەستەکەی چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بەرەو یانەیەکی دیکە کۆچ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر