پێرێز هۆکاری ڕاستەقینەی فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا

دوای چەند مانگێک لە ڕۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریاڵ مەدرید بڕیاری داوە سبەی لەپرێس کۆنفرانسێکدا باسی هۆکاری ڕاستەقینەی رۆیشتنی ڕۆنالدۆ و چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید بکات.

تۆڕی هەواڵی (سکای نیوز) بڵاویکردوەتەوە کە پێرێز رۆژی یەکشەممە پرێس کۆنفرانسێک دەبەستێت تێیدا زیاتر باسی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و باروەدۆخی ڕیال مەدرید دەکات، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (ok diaro) بڵاویکردوەتەوە کە پێرێز بەشێک لە قسەکانی خۆی کە بە نیازە لەم پرێس کۆنفرانسە بیکات، باسی هۆکاری ڕۆیشتنی رۆناڵدۆ دەکات، بە پێی ڕۆژنامەکە پێرێز دەلێت” کە دڵخۆشم بەوەی ڕۆنالدۆم لە تەمەنی 33 ساڵیەوە بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتوە، بە گوێرەی ڕۆژناکەکە پێرێز ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ تەنها بۆ لایەنی مادی و پارە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت کە خۆی بڕیاری ڕۆیشتنی داوە و ئەوان دەستیان تێدا نەبووە.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ لە وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ و بەمووچەی 30 ملیۆنی ساڵانە یانەی ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر