ڕاهێنەری بەڕازیل لەبەر دوو هۆکار دۆگلاس کۆستا لە تیپەکە دوور دەخاتەوە

یاریگا

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ناوی یاریزان دۆگلاس کۆستا لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە بۆ پاڵەوانێتی سعوودیە دوور دەخاتەوە و دوو هۆکاریش بۆ دوور خستنەوەکە دەخاتە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ئادینۆر لیزناردۆ ناسراو بە (تیتی) ڕایگەیاند کە لەبەر دوو هۆکار وەکو ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دۆگلاس کۆستای لە هەردوو یاری بەرانبەر سعوودیە و ئارجەنتین دوور خستوەتەوە، تیتی گوتی ” دۆگلاس پێکانی هەیە ئەو خاڵێک بەڵام خاڵی دووەم بۆ ئەو هەڵسوکەوتە ناشرینە دەگەڕێتەوە کە لە یاری یۆڤێنتۆس بەرانبەر (دی فرانشیسکۆ) ی یاریزانی ساسۆلۆ ئەنجامیدا و کاتێک تفی لە ڕووی یاریزانەکە کرد و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لیژنەی سزاکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیاش بۆ چوار یاری یاریزانەکەی ڕاگرت.

ئاشکرایە کە کۆستا لە یاری گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ڤالەنسیا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و یاریگای جێهێشت، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-0 بۆ بەرژەوەندی یۆڤی بە کۆتا هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر