سیمۆنی پشتگیری کریستیانۆ ڕۆنالدۆ دەکات

یاریگا

کاردانەوەکانی کارتە سوورەکەی ڕۆناڵدۆ لە بەرانبەر یانەی ڤالەنسیا لە میانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ تا ئێستا هەر بەردەوامە ، دیگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید لە تازەترین لێدوانیدا پشتگیری لە رۆناڵدۆ کرد.

سیمۆنی لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی بەرانبەر خیتاڤی لەگەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ سەبارەت بە دەرکردنی ڕۆنالدۆ دەڵێت” هیچ شتێکم نەبینی کە دەریبخات ئەو شایەنی ئەوەیە دەربکرێت، بەڵام کارەکە لە کۆتایی بە دەرکردنی بەکۆتا هات، دواتر سمیۆنی ئاماژەی بە تەکنەلۆژیای ڤار کرد و گوتی ” لەگەڵ ڤار دادەپەروەری زیاتر پەیڕەوی دەکرێت، یاریگا باشتر دیار دەبێت، بەڵام دڵنیام ئەو تەکنەلۆژیایە پێویستە زیاتر پەرەی پێ بدرێت و کەموکوڕیەکانی چارەسەر بکرێت، دوای ئەو ڕووداوەی ڕۆنالدۆ پێویستە زیاتر ئاگادار بین”.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ لە یارییەکەی بەرانبەر ڤالەنسیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، لە ڕوداوێکی سەیر کە تا ئێستا هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و بڕیارە لە 27 ئەم مانگەش لیژنەی سزاکانی یوفا بڕیاری خۆی سەبارەت بە سزای ئەستێرە پورتوگالیەکە بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر