ڤان دایک: ئەوەی نایەوێت ببێتە پاڵەوان با لە ماڵەوە بمێنێتەوە

ڤیرجیل ڤان دایک پێی وایە ئەگەر هەموو یاریزانێکی لیڤەرپوول بڕوای بەوە نەبێت کە   دەتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە ئەوا باشترە لە ماڵەوە بمێنێتەوە

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەو یاریزانە لیڤەرپوول گوتی

“ئەگەر چویتە یاریگا و بڕوات بەوە نەبێت  کە دەتوانی ببیتە پاڵەوان، باشترە لە ماڵەوە بمێنێتیەوە”

“پێویستە ئەم بیروباوەڕە هەبێت، ئەگەر تۆ تەماشای یانەکەی ئێمە بکەیت، تەنانەت ئەوانەشی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نین، توانی زۆر باشیان هەیە، ئەمەش زۆرشت لەبارەی ئێمە دەڵێت”

“ئێمە دەمانەوێت وەک ساڵی پاری، کار بۆ بردنەوەی گشت نازناوەکان بکەین ئەمساڵیش دەستپێکێکی باشمان هەبووە”

ساڵی پار یانەی لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی دووچاری شکست بوو بەرامبەر بە ریال مەدرید  نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا