مێسی لە سەرەوەی لیستی باشترینەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) ناوی ئەو بەربژێرانەی ئاشکراکرد کە باشترین ئاستیان لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا پێشکەشکردووە و لیۆنێل مێسی لە سەرووی بەربژێرەکانەوەیە.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) ناوی چوار یاریزانی ئاشکرا کردووە کە بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە باشترین یاریزان لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی بارسیلۆنا دوای ئەوەی لە یەکەم یاری ئەمساڵدا هاتریکی بەرامبەرا یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی تۆمارکرد، لە سەرووی باشترینەکانەوە ناوی هاتووە.

جێمس مینلەری یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، نەبیر فەقیری یاریزانی یانەی لیۆن و پۆل پۆگبا لە یانەی مان یونایتد لە نێو بەربژێرەکاندا ناویان هاتووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر