زانیاری گرنگ لەسەر کات و جۆری سزای سەر ڕۆناڵدۆ ڕاگەیەنرا

یاریگا

وا دیارە وێرای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤێنۆتس لە یارییەکەی دوێنێ شەو بە زوڵم کارتی سووری پێ درا، بەڵام بەهۆی ڕێنماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئەو یاریزانە ئەگەری هەیە زیاتر لە یەک یاری سزا بدرێت.

تۆڕی هەواڵی (aspn)ی ئەمەریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە کە بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆ لە یاری داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر یۆنگ بۆیزی سویسڕی کارێکی مەحاڵە لەبەر ئەوەی لە یاسا . وڕێنماییەکانی لیژنەی سزاکانی تایبەت بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لابردنی سزای کارتی سوور نیە، هەتا ئەگەر بە هەڵەش ئەنجام درابێت، هەر ئەوە نییە بەڵکو ئەگەر ناوبژیوان لە ڕاپۆرتەکەی ئاماژەی بە سەرپێچی ڕۆناڵدۆ بکات ئەگەری هەیە ئەستێرە پورتوگالییەکە لە رۆژی 27 ی ئەم مانگە لە دانیشتنی لیژنەی سزاکاندا بۆ 2-3 یاری لەم پاڵەوانێتییەدا ڕابگیرێت و ئەگەری بەهێز هەیە کە لە یاری شەیتانە سوورەکانیش نەتوانێت بەهۆی سازاکان یاری بکات.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە یانەی یۆڤێنتۆس بۆ پاراستنی یاریزانەکە تەنها دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە کەمترین سزا لەو کێشەیە ڕزگاری بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر