خوشکەکەی ڕۆنالدۆ لەسەر کارتە سوورەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

یاریگا

کاتیا ئەڤیرۆ، خوشکی کریستیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی ئێستای یۆڤێنتۆس بەهۆی ئەو زوڵمەی لە لایەن ناوبژیوان لە براکەی کرا دەتەقێتەوە و بە چەند وێنە و گوتەیەکیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت.

ئەڤیرۆ ، دوای یارییەکە لە پەیجی خۆی لە ئینێستاگرام چەند وێنەیەکی کاردانەوەی ڕۆنالدۆ و گریانی براکەی دوای وەرگرتنی کارتە سوورەکە بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی ” ئای لەو شەرمەزارییە، ئەوان دەیانەوێت وێرانی بکەن، بەڵام دڵنیابن داپەروەری هەر دەگەڕێتەوە”، لە شوێنێکی دیکەش نووسیویەتی ” باجێکی گرانی ئەو فرمێسکانەی تۆ دەدەن کە ئەمڕۆ ڕشتت، ئەوان دەیانەوێت تۆ نغرۆ بکەن، بەڵام ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن و سەرکەوتوو نابن”.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ لە خولەکی 29 ی یارییەکەی دوێنێ شەو بەهۆی نمایشی یاریزانی ڤالەنسیا و خراپی بۆچوونی یەکێ لە یاریدەدرانی ناوبژیوان ڕۆنالدۆ بە زوڵم بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دوای دەرکردنیشی، یاریزانە پورتوگالییەکە نەیتوانی فرمێسکەکانی ڕابگرێت و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر