دوو گۆڵەکەی ڕۆناڵدۆ سەردێری ڕۆژنامەکانی ئیتالیا و ئیسپانیا داگیر دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی لە چوارەمین یاریدا لەگەڵ یانەی یۆڤێ دوو گۆڵ لە یانەی ساسۆلۆ تۆمار بکات، هەواڵەکە بووە سەردێری گەورەترین رۆژنامە وەرزشیەکانی ئیتالیا و ئیسپانیا.

ڕۆژنامەی (لاگازێتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالی لە چاپی ئەمرۆ دووشەممەدا بڵاویکردوەتەوە ” کریستیانۆ 2 بۆم بۆم ڕۆناڵدۆ، هەروەها نووسیویەتی یۆڤێنتۆس بە بردنەوە لە ساسۆلۆ دەفڕێت ، ئالێگری 4 بردنەوە لە 4 یاری و بە جیاوازی 3 خاڵ بە ڕکابەرانی دوور دەکەوێتەوە”، لە لایەکی دیکەی ڕۆژنامەکەش هاتوە کە دۆگلاش کۆستا بەهۆی ڕووداوەکەی دوێنێ بە توندی سزا دەدرێت.

رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرت، لەلایەن خۆیەوە لە سەردێر نووسیویەتی” لە کۆتاییدا پاڵەوانەکە ، ڕۆناڵدۆ برسێتی خۆی بە دوو گۆڵ بەرانبەر ساسۆلۆ شکاند، ئەو دوو گۆڵەی ڕۆناڵدۆ یۆڤێنتۆس بە تەنها پێشەنگی گرت”، دەربارەی کۆستاش لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە یاریزانە بەڕازیلییەکە کارێکی هەڵەی کردوە و بەلانی کەمیش 3 یاری سزا دەدرێت، لە کاتێکدا ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) ئاماژەی کردوە کە ڕۆنالدۆ بە دوو گۆڵ دەتەقێتەوە و پەیامێک بۆ یانەی ڤالەنسیا دەنێرێت، کە چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یۆڤی دەبێتەوە.

لە ئیسپانیاش زۆربەی ڕۆژنامەکانی مەدرید و کەتەلۆنیا ئاماژەیان بە گۆڵکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردوە، بۆ نموونە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی نووسیویەتی یۆڤێنتۆس دەباتەوە و ڕۆنالدۆش بە دوو گۆڵ زنجیرەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی دەست پێدەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر