بایەڕن میونشین شوێنگرەوەی ڕیبێری دیاری دەکات

یاریگا

بە پێی تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی رۆژنامەکانی ئیتالیا، یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگی بۆ شوێننگرتنەوەی فڕانک ڕێبیری دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (کاڵچیۆر میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە یانە باڤارییەکە بە نیازە بۆ شوێنگرتنەوەی ڕێبیری یاریزان هیونگ مین سونی کۆری ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە دوای ئەوەی ریبیری لە کۆتایی ئەم وەرزە وازهێنانی خۆی ڕادەگەیەنێت یان بەرەو یانەیەکی دیکە دەڕوات، بە پێی هەواڵەکە بەرپرسانی بایەڕن پێیان وایە یاریزانە کۆرییەکە دەتوانێت ڕۆڵێکی باش بگێڕێت و تا ڕادەیەکی باش شوێنی یاریزانە فەرنسییەکە پڕ بکاتەوە، جگە لەوەش مین سون پێشتر لە بۆندزلیگا لەگەڵ هەردوو یانەی لیڤەرکوزن و هامبۆرگ یاری کردوە و ئەزموونی هەیە.

ئاشکرایە کە ڕیبیری بەهۆی گەورەیی تەمەنی باس لە وازهێنانی یان ڕۆیشتنی بۆ خولێکی دیکە دەکرێت، بەتایبەتی بەهۆی یارینەکردنی بە شێوەیەکی بەردەوام لە پێکهاتەی نیکۆ کۆڤاچ ڕاهێنەری تازەی بایەڕن کە پێشەنگی بۆندزلیگای گرتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر