بێکهام مێسی بۆ خولی ئەمەریکی دەوێت

یاریگا

داڤید بێکهام، کە ئێستا خاوەنی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمەریکییە، هەوڵ دەدات لە داهاتوودا لیۆنێل مێسی بۆ یانەکەی لە خولی ئەمەریکی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (تایمز) بڵاویکردوەتەوە، کە بێکهام بیر لەوە دەکاتەوە کە دوای تەواو بوونی گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەستێرە ئارجەنتینییەکە بۆ ڕیزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی مێسی دوای تەمەنی 34 ساڵی لە خولی ئەمەریکی لەگەڵ یانەکەی یاری بکات، لەبەر ئەوەی تا ساڵی 2020 یانەکەی بێکهام ناتوانێت لە خویل پلە یەکی ئەمەریکی یاری بکات، ئەو کاتیش یەک ساڵ لە گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسا دەمێنێت.

ئاشکرایە کە دوای تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی مەرجی شکانی گرێبەستەکەی بۆ 625 ملیۆن پاوەن بەرزکراوەتەوە و جگە لەوەش مێسی لە ئێستادا بەرزترین مووچە لە نێو ئەستێرەکانی تۆپی پێ وەردەگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر