یۆڤێنتۆس بۆ بەدەستهێنانی پۆگبا ئەستێرەیەکی گەورەی دەکاتە قوربانی

یاریگا

وا دیارە یانەی یۆڤێنتۆس بڕیاری داوە کە واز لە هەوڵەکانی نەهێنێت بۆ ئەوەی پۆل پۆگبای یاریزانی پێشووی یانەکە و ناوەڕاستکاری ئێستای شەیتانە سوورەکان بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی یۆڤی بە نیازە پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەکە بە یانەی مان یۆنایتد بدات، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا پۆگبا وەربگرێت، لە گرێبەستێکدا کە ڕنگە بەهایەکەی 150 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی ببێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە یانەی یۆڤی دوای هاتنی ڕۆناڵدۆ دەیەوێت دیبالا بە لانی کەم بە 100 ملیۆن پاوەن بە مان یو بفرۆشێت و بڕە پارەیەکیش بدات، بۆ ئەوەی پۆگبا بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە، بەر لەوەی یانەی بارسێلۆنا دەستپێشخەری بکات.

ئاشکرایە کە پۆگبا بەهۆی پەیوەندی خراپی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری شەیتانە سوورەکان چەندین جار ڕایگەیاندوە کە لە بەرنامەی دایە یانە ئینگلیزییەکە بەجێ بهێلێت و ڕوو لە تاقی کردنەویەکی نوێ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر