ڕاهێنەری بلباو ستایشی گۆڵپارێزەکەی دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی بلباو توانی بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کاروانی سەرکەوتنەکانی ریاڵ مەدرید بوەستێنێت، ڕاهێنەری یانەکە ستایشێکی زۆری گۆڵپارێزە لاوەکەی تیپەکەی کرد.

لەم بارەیەوە، ئیدواردۆ پێرێزۆ، ڕاهێنەری بلباو بە رۆژنامەنووسانی گوت کە (ئۆنای سیمۆن) گۆڵپارێزی لاوی یانەکە توانی ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش بکات و یانەکەی لە چەندین گۆڵی مسۆگەر ڕزگار بکات، لە ئەنجامیشدا یانەکەمان توانی بە یەکسانبوون لەگەڵ ڕیال مەدرید بچینە دەرەوە و ئاستێکی باشیش پێشکەش بکەین، پێڕێزۆ سەبارەت بە گۆڵپارێزە لاوەکەی گوتی ” ئەو کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و زۆر چاو نەترسە ئەوەش خاڵی بەهێزی ئەو گۆڵپارێزەیە هەروەها سوپاسی هاندەرانی کرد بەوەی کە بەبەردەوامی پشتگیری یانەکەیان دەکرد.

لەکۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەری بلباو گوتی ” ئەو ئاستەی بەرانبەر ڕیال مەدرید پێشکەش مان کرد گەر لە هەموو یارییەکاندا بەو شێوەیە یاری بکەین ئەوا بەدڵنیاییەوە لە کۆتایی وەرز ئەنجامێکی باش لە ریزبەندی کۆتایی لیگا بەدەست دەهێنین.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر