بەهۆی سەلاح و مانی کێشەیەکی گەورە ڕووبەڕووی لیڤەرپول دەبێتەوە

 


یاریگا

وێرای ئەوەی یانەی لیڤەرپول لە ڕووی ئەنجامەکان بە کەش و هەوایەکی نموونەیی تێپەڕ دەبێت، بەڵام لە ڕووی تەبایی یاریزانان بە تایبەتی نێوان سەلاح و مانی بارودۆخەکە هیچ بە باشی بەڕێوە ناچێت و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر داهاتووی یانەکە هەژمار دەکرێت.

لەم بارەیەوە بەگوێرەی میدیا ئینگلیزییەکان و هەوادارانی ڕێدز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جارێکی دیکە کێشە و ناکۆکی نێوان محەمەد سەلاحی گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی پرێمەرلیگ و سادیۆ مانی هێرشبەری ڕێدز سەری هەڵداوەتەوە لە یارییەکەی دوێنێش بەرانبەر تۆتنهام بە تەواوی بەرجەستە بوو و هەستی پێکرا، ئەوەش هەوادارانی لیڤەرپول و ڕاهێنەر یۆرگین کلۆپ تووشی نیگەرانییەکی زۆر دەکات، شارەزایانی تۆپی پێ و هەودارانی یانەی ئینگلیزییەکە ئاماژەیان کردوە کە لە یاری تۆتنهام چەندین جار مانی بە ئەنقەست تۆپی بەسەلاح نەداوە و سەلاحیش لە کۆتایی یارییەکە خۆویستانە هەوڵی دەدا لەسەر بەرژەوەندی یاری بەکۆمەڵ بۆ خۆی گۆڵ تۆمار بکات و چەنج هەلێکی بەفیڕۆداوە.

لەکۆتایی بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ئینگلتەڕا کلۆپ بۆ ئەوەی ڕیزەکانی یانەکەی تێک نەچێت و کێشەی تێ نەکەوێت بڕیارە بەر لە یاری چامپیۆنزلیگ دانیشتنێک لەگەڵ هەردوو یاریزانەکەی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر