تۆنی کڕوس ڕاهێنەری ڕیال مەدرید شەرمەزار دەکات


یاریگا

بە پێی ڕۆژنامەیەکی مەدریدی جۆلیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە گرەوەکەی بە یاری پێکردنی تۆنی کڕۆس لە شوێنی کاسیمێرۆ شکستی خواردوە و یاریزانە ئەڵمانییەکەش ڕاهێنەرەکەی شەرمەزار کردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە کڕوس سەلماندی کە ناتوانێت لە شوێنی کاسیمێرۆ وەک ناوەڕاستکارێکی بەرگریکار یاری بکات، دوای ئەوەی نەیتوانی لە یاری بەرانبەر بلباو ئاستی پێویست پێشکەش بکات و یارییەکەش 1-1 کۆتایی پێ هات، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە، کە لۆپیتیجی بەهۆی ماندووبوونی کاسیمێرۆ لەگەشتەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل و یاری کردنی 180 خولەک لە دوو یاریدا، ویستی پشووێک بە کاسیمیرۆ بدات، هەروەها متمانەی هەبوو کە کڕۆس بتوانێت لەو کارەی سەرکەوتوو بێت بەڵام ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید گرەوەکەی دۆڕاند.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیک بلباو لە یاریگای سان مامێز بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، بەمەش یانەی شاهانە یەکەمین دوو خاڵی لە لیگای ئیسپانیا لەدەستدا و بارسێلۆنا بە تەنها لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر