راهێنەری هەولێر ستایشی تیپەکەی دەکات

یاریگا

دوا بەدوای گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە لە دواکەوتن لە 0-2 گۆڵ بۆ 2-2 لەکۆتایی یاری بەرانبەر یانەی نەوت لە دەستپێکی خولی عێراقی نایابدا، ڕاهێنەری یانەکە ستایشی کەسایەتی بەهێزی یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە عیماد عۆدە، ڕاهێنەری یانەی هەولێر سەرەتای کاروانی یانەی هەولێری لە وەرزی ئەمساڵ بە باش و گونجاو وەسفکرد و گوتی” توانیمان کەسایەتی بەهێزی ناوی یانەی هەولێر بەرانبەر یانەیەکی بەهێزی وەک نەوت بسەپێنین، توانیمان ئەنجامی دواکەوتن لە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆ دوو گۆڵ بۆهەردوولا بگۆڕین، ئەوەش واتای ئەوەیە یانەکە خاوەن ناوێکی گەورەیە , هەروەها گۆڕانکارییەکان لە گێمی دووەم ئەنجامی باشی هەبوو و هەموویان دروست بوون.

ئاشکرایە کە دوێنێ ئێوارە یانەی هەولێر لە بەغدا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ یانەی نەوت یەکسانبوو، بەمەش توانی بێ خۆئامادەکاری پێویست خاڵێکی گرنگ لە یانەیەکی بەهێز وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر