حکومەتی ئیسپانیا ڕێگا نادات بارسێلۆنا لە ئەمەریکا یاری لیگا ئەنجام بدات

یاریگا

لە تازەترین هەواڵدا حکومەتی ئیسپانیا سەبارەت بە یاریکردنی بارسێلۆنا و گیڕۆنا لە میانی لیگای ئیسپانیا لە ئەمەریکا هەڵوێستێکی توندی پیشانداوە.

بەگوێرەی بەرنامەی ” Elchiringuito”ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیا بە لویس ڕۆبیالیسی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفای ڕاگەیاندوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادات یاری بارسێلۆنا و گیڕۆنا لە شاری میامی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، ئەویش دوای ئەوەی خافێر تیباس سەرۆکی دەستەی لیگای ئیسپانیا گرێبەستێکی بۆ 15 ساڵ لەگەڵ کۆمپانییایەک واژۆ کردوە کە بە پێی ڕێکەوتنەکە هەندێک لە یارییەکانی لیگا ساڵانە لە ئەمەریکا بەڕێوە بچێت.

ئاشکرایە کە کارگێڕی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و گیڕۆنا لە ماوەی ڕابردوو ڕەزامەندی خۆیان پشانداوە بۆ ئەوەی ئەو یارییە ئەنجام بدەن گەر پارەیەکی باشیان بەهۆیەوە دەستبکەوێت، لەکاتێکدا یاریزانانی هەردوو یانەکە لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئەو بیرۆکەیە نین.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر