دیبالا ئەم زستانە یۆڤێنتۆس بەجێ دەهێڵێت

یاریگا

ماوریسیۆ زامبارینی، خاوەنی یانەی بالێرمۆ، کە یانەی پێشووی پاولۆ دیبالای ئارجەنتینییە ڕایگەیاند کە ئەستێرە ئارجەنتینییەکە لە وادەی گواستنەوەی زستانە یۆڤی بەجێ دەهێڵێت.

خاوەنی یانەی پالێرمۆ لە درێژەی قسەکانی گوتی ” بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت، ئەو لەگەڵ ئالیگری لە کێشەدایە، ئەم وەرزە لە 3 یاری خولی ئیتالی لە دوو یاریدا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتوە، من کاتێک دیبالا لە دەرەوەی یاریگا دەبینم ، حەز دەکەم بگریم، ئەوەی دەیبینن ئاماژەیەکە بۆ ڕۆیشتنی ئەو ئەستێرەیە، ئەو ئێستا بە هۆی ئالیگری لەسەر کورسی یەدەگە، بەڕاستی لە یۆڤی پێویستت بە یاریزانی ئەفسانە نییە تا خول و جامی ئیتالیا ببەیتەوە، بۆیە داوای لێ دەکەم بۆ پالێرمۆ بگەڕێتەوە و خولی ئیتالی بۆ ئێمە بباتەوە”.

ئاشکرایە کە دیبالا، پێشتر لە ساڵی 2015 لە یانەی پالێرمۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس کرد و لەوساتەوە بوو بە یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەی بیانکۆنێری و گۆڵی زۆریشی بۆ یانەکە تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر