پۆگبا ساڵی داهاتوو لە ئیسپانیا یاری دەکات

یاریگا

مینۆ ڕایۆلای، بریکاری کارەکانی پۆل پۆگبای ئەستێرەی شەیتانەسوورەکان بەڵێنی بە پۆل پۆگبا داوە بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا یاری بکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە ڕایۆرلای گەورە بریکاری یاریزانان بە پۆگبای گوتوە کە ئەو بەلێنەکەی خۆی بەسەر دەبات سەبارەت بەوەی لە ساڵی داهاتوو یاریزانە فەرنسییەکە بۆ یانەیەکی ئیسپانی گەورە بگوازێتەوە، بگوێرەی هەواڵەکە بریکاری پۆگبا بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەو دوای ئەوەی 3 ساڵ لە پرێمەرلیگ یاری دەکات بۆ یانەیەکی ئیسپانی دەگوازێتەوە، بەمەش پۆگبا بەپێی قسەکانی بریکارەکەی بێت، ئەمساڵ لە خولی ئینگلیزیدا دوایین وەرزی دەبێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لە ڕکابەری دان بۆ ئەوەی ئەستێرە فەرنسییەکە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە، پێشتریش پۆگبا لەساڵی 2015 لە یانەی یۆڤی ڕووی لە شەیتانە سوورەکان کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر