پزیشکێکی پێشووی ریاڵ مەدرید نهێنی بەهێزی باری جەستەیی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات


یاریگا

پزیشکێکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کرد و نهێنی بەهێزی ئەو یاریزانەی لە ڕووی جەستەیی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە خوان کارلۆس هێرناندێز، کە پێشتر پزیشکی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو، بە رۆژنامەی (لاگازێتا دیلا سپۆر)ی ئیتالی گوتوە” ڕۆناڵدۆ هەر 3 خاڵە گرنگەکەی ئەم بوارە زۆر بە باشی و بە بەردەوامی جێبەجێ دەکات، کە ئەوانیش بریتین لە مەشقی گونجاو ، خواردنی تەندروست ، پشووی پێویست و گونجاو”، هێرناندێز لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ڕێکخستنی ژیانی یاریزان بەم شێوەیە تەمەنت درێژتر دەکات، زۆر یاریزان هەن بۆ ماوەی مانگێک یان ساڵێک لەسەر ئەو بەرنامەیە دەڕۆن، بەلام ڕۆناڵدۆ هەرگیز لەسەر بەرنامەکەی ناوەستێت، ئەوەش هۆکاری بەهێزی ئەو یاریزانەیە لە ڕووی جەستەیی کە وای کردوە جیاواز دەرکەوێت.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ لە ڕۆژەکانی فیفا دەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی پورتوگال نەکردوە و یاریزانەکە دەیەوێت باشتر خۆی بۆ یارییەکانی یۆڤی ئامادە بکات، تا بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات، دوای ئەوەی لە 3 گەڕی سەرەتای سێریا A نەیتوانی تۆڕی یانە ڕکابەرەکان بهەژێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر