ریال سۆسیداد بەر لە یاری بەرانبەر بارسێلۆنا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

یاریگا

تاقمی پزیشکی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد هەواڵێکی ناخۆشی بە کارگێڕی یانەکەی دا و ئاماژەی کرد کە ئەستێرەیەکی دیکە یانەکە تووشی پێکان هاتوە و ڕەنگە لە یاری یەکشەممە بەرانبەر بارسێلۆنا یاری نەکات.

لەم بارەیەوە یانە ئەندەلوسییەکە بڵاویکردوەتەوە کە عەدنان یانۆزای، هێرشبەری یانەکە تووشی پێکان هاتوە و ئەگەری هەیە نەتوانێت بۆ یاری یەکشەممە بەرانبەر بارسێلۆنا بەشداری بکات، ئەوەش گورزێکی کوشندەیە بۆ یانەی سۆسیداد کە جگە لە یانۆزای چەند ڕۆژێک لەمەو بەر ساندرۆ ڕامیرێزیشی بۆ ماوەی چوار هەفتە بەهۆی پێکانەوە لە دەستداوە، بەمەش یانەکە بۆ یاری بارسا بێ دوو یاریزانی گرنگ ڕووبەڕووی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێتەوە.

ئاشکرایە کە رۆژی یەکشەممە لەسەر یاریگای (ئەنۆیتا)ی تایبەت بە ڕیاڵ سۆسیداد یاری ئاگرینی نێوان یانەی خاوەن یاریگا بو بارسێلۆنای پێشەنگی ڕیزبەند ئەنجام دەدرێت، کە چاوەڕێ دەکرێت بۆ هەردوو تیپ یارییەکی قورس بێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر