ئەستێرەیەکی بایەڕن ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مۆرینیۆ دەخاتە ڕوو


یاریگا

ئەستێرەیەکی گرنگی یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانەسوورەکان خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە(جیڕۆم بواتینگ) بەرگریکاری یانەی بایەڕن بە رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی گوت” لەکاتی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پەیوەندیم لەگەڵ هەردوو یانەی مان یۆنایتد و پاریس سان جێرمان هەبوو، تەلۆفنم بۆ مۆرینیۆ کرد و پێم گوت”کە بایەخ پێدانی ئەو بۆ ئەوەی بۆ ڕیزەکانی مان یۆنایتد بمگوازێتەوە، جێگای شانازییە بۆ من، بۆیە سوپاسی هەڵوێستی ئەو ڕاهێنەرەم کرد و پێم گۆت جێهێشتنی بایەڕن کارێکی زۆر قورسە و ناتوانم یانە باڤارییەکە بەجێبهێڵم”.

بواتینگ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ” لەم هاوینەدا خۆم بریاری جێهێشتنی یانەی بایەڕنم دا، تەنها بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی تازە ئەنجام بدەم، بەڵام ئەو رێزەی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری لێی گرتم، وای لێکردم پاشگەز ببمەوە و بڕیاری مانەوە لە بایەڕن بدەم، ئەو وای تێ گەیاندم کە من بۆ تیپەکە گرنگی زۆرم هەیە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر