ئەفسانەی لیڤەرپول داوای جێهێشتنی مان یۆنایتد لە ڕاشفۆرد دەکات

یاریگا

جیمی کاراگەر، ئەفسانەی پێشووی یانەی لیڤەرپول لە لێدوانیکدا داوای لە ماڕکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی شەیتانە سوورەکان کرد، کە یانەکەی جێبهێلێت بۆ ئەوەی تواناکانی خۆی دەربخات.

کاراگەر لە میانی قسەکانی بۆ ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی گوتی”باشتر وایە ڕاشفۆرد بچێت لە ئیڤرتۆن یاری بکات، بۆ ئەوەی خولەکی زیاتر یاری بکات و تواناکانی خۆی دەربخات، کارگەر گوتیشی” زۆر ئەستەمە ڕاشفۆرد بتوانێت شوێنی ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ بگرێت، بۆیە باشترین بژاردە بۆ ئەو ڕۆیشتنە بۆ ئیڤرتۆن تاکو لەوێ دەستپێکێکی بەهێزی هەبێت و بدرەوشێتەوە، لەبەر ئەوەی دڵنیام کە ئەو یانەیە بواری گونجاوی بۆ دەڕەخسێنن.

ئاشکرایە کە ڕاشفۆرد، لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەسەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی لە هێڵی هێرشبردنی یانەکە بکاتەوە و ئەو ئەستێرەیە زیاتر وەک یەدەگی لۆکاکۆ یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر