بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی تازە دەکاتەوە

یاریگا

یانەی بارسێلۆنا بۆ پاراستنی یاریزانانی لە چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا، بڕیاری داوە گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی درێژ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسا لە میانی سیاسیەتی پاراستنی ئەستێرەکانی یانەکە بڕیاری داوە لە نزیکترین کاتدا گرێبەستی (جۆردی ئەلبا)ی بەرگریکاری چەپی یانەکە درێژتر بکاتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە گرێبەستی ئەلبا هاوینی 2020کۆتایی پێ دێت و بۆیە وادەکەی درێژتر دەکرێتەوە و گۆڕانکاری لە مووچە و چەند تایبەتمەندی دیکەی یاریزانەکەش ئەنجام دەدرێت.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی کەتەلۆنی داوای کردوە کە گفتوگۆکانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ مانگی داهاتوو دوابخرێت لەبەر ئەوەی بارسا 7 یاری زۆر قورس لە ماوەی 23 ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدات، بۆە ڕاهێنەر نایەوێت یاریزانەکەی بەو کارە سەرقاڵ بێت.

ئەلبا تەمەنی 29 ساڵە و لە زۆبەی یارییەکانی بارسێلۆنا ئاستێکی جێگیر پیشان دەدات و یەکێک لە کلیلەکانی یاریکردنی یانەکە هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر