سیمۆنی: ئەتلەتیکۆ ئاستی لە ریال مەدرید نزیکە

دیەگۆ سیمۆنی، راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، پێیوایە یانەکەی دەتوانێت باشتر رکابەری یانەی ریال مەدرید بکات بەهۆی رۆشتنی کریستیانۆ رۆنالدۆ

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئەل پاتریدازۆ دێ کۆپا، راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گووتی

“بەگوێرەی ئەنجامەکان، ئێمە لە بارسا و مەدرید خراپترنین، بەڵام بە توانای یاریزانەکان جیاوازیمان هەیە”

“بەبێ رۆناڵدۆ ئێمە لە ریال مەدرید نزیکبووینەتەوە، بە دڵنیایەوە”

لەبارەی هەڵنەبژاردنی گریزمان وەک کاندیدی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان سیمۆنی گوتی

“ئەوە هیچ  روونکرنەوەیەکی ناوێ، بێ مانەیە یاریزانێک جامی جیهانی  و سوپەر کوپ و  جامی ئەوروپا و دووەمی خولی ئیسپانی بردبێتەوە نەتوانێت لە سێ کاندیدەکە بێت”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا