رامۆس: مۆدریچ شایستەی باشترین یاریزانە

Sergio Ramos

Sergio Ramos

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەی لوکا مۆدریچی ناوەڕاستکاری یانەکەی بە شایستەی بەدەست هێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان ناو دەبات.

کاپتنەکەی مێرنگی لەمبارەوە دەڵێت ” بە دەگمەن ئەمە روویداوە کە یاریزانێک ناسناو بەدەست بێنێت و من وا هەست بکەم کە خۆم ناسناوەکەم بەدەستهێناوە، بۆیە هیوادارم کە لوکا ناسناوەکە بەدەست بێنێت، چونکە شایستەیە”.

رامۆس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” هەندێ کەس ریکلام بۆ یاریزانی دیکە دەکەن، بەڵام گومان لە تواناکانی مۆدریچ ناکرێت “.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر