کاکا بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید تووڕە دەکات

یاریگا

لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی لەگەڵ یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵی، ڕیکاردۆ کاکای ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی یانەکە بە ئەنجامدانی کارێک هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید تووڕە دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) کاکا لەگەڵ ئای سی میلان لە پۆستە تازەکەی لە بواری کارگێڕی دەستبەکار بووە و یەکەمین کار کە پێی ڕاسپێردراوە ئەوەیە کە (لۆکاس باکیتا)ی ئەستێرەی لاوی یانەی فلامنیگۆی بەڕازیلی ڕازی بکات بۆ ئەوەی نەچێتە دوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەی میلان بکات، ئەو کارەش دژی خواستەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنایە کە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە نزیکەوە چاودێری یاریزانە بەڕازیلییەکە دەکەن و خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ئاشکرایە کە کاکا پێشتر لە سێریا ئەی بۆ یانەی میلان یاری کردوە و لە ئیسپانیاش ماوەیەك لە ماوەی ساڵانی 2009-2012 درێسی ڕیاڵ مەدریدی پۆشیوە بەڵام کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی شاهانە زۆر سەرکەوتوو نەبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر