فەنارباخچە مەسعود ئۆزێلی دەوێت

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ڕۆژنامەکانی تورکیا یانەی فەنار باخچە دەیەوێت بەم زووانە گرێبەست لەگەڵ مەسعود ئۆزێلی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئاڕسناڵ واژۆ بکات.

بەگوێرەی هەواڵەکان یانە تورکییەکە دەوێت کە بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان ئۆزیل بۆ ریزەکانی بگوازێنتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە یانەی ئاڕسناڵ بە سەرپەرشتی ئۆنای ئیمری ڕاهێنەر فرۆشتنی یاریزانەکە ڕەت بکاتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆزێل یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە نێو پلانەکانی ئیمێرێ گرنگی زۆریان هەیە.

ئۆزێل کە بەم دواییە بەهۆی کێشەی وێنەکان لەگەڵ ئاردۆگان وازهێنانی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ ئەڵمانیا ڕاگەیاند، ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئاڕسناڵ پێشکەش دەکات، بۆیە ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە پرێمەرلیگ کارێکی ئاسان نابێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر