لویس ئینریکی: مێسی لە هەموو یاریزانێک باشترە

لویس ئینریکی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پێی وایە باشترین یاریزانی جیهانە نەک هیچ یاریزانێکی دیکە

پێشتر فیفا سێ یاریزانی بۆ وەرگرتنی باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان کرد کە بریتین لە لۆکا مۆدریج، محەمەد سەڵاح و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

ئینریکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رەخنەی لەو هەڵبژاردنە گرت و رایگەیاند مۆدریج و راکیتیج شایەنی خەڵاتی تاکە کەسین.

“بەڵام ئەگەر من بمەوێت باس لە باشترین یاریزانی جیهان بکەم،  من ئەو خەڵاتە دەدەم بە لیۆنێل مێسی کە قۆناغێک لە پێش هەموو ئەوانی دیکەیە”.

هەڵنەبژاردنی مێسی لە سێ باشترین یاریزانی جیهان رەخنەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەوەی لەگەڵ یانەکەی توانی خولی ئیسپانی و کۆپا دێل رێی بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا