بەوێنە .. مۆرینیۆ لەبەردەم یاریگای وێمبلی بەردەبێتەوە

یاریگا

جگە لە هەواڵە جیاجیاکانی یارییەکەی ئینگلتەڕا و ئیسپانیا ڕۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ تیشکیان خستوەتە سەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بەر لەوەی بچێتە نێو یاریگای وێمبلی و وێنەی ڕووداوەکەیان بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە وێنەی کەوتنە خوراەوەی مۆرینیۆی بڵاوکردوەتەوە کە لە بەردەم یاریگا پێی دەخزێت و دەکەوێت، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ئەو ڕووداوە وای لە مۆرینیۆ کرد هەست بە شەرم بکات لەوەی بەسەری هات، لەکاتێکدا لە هەندێک لە پیەجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووداوی بەربوونەوەی مۆرینیۆیان بە ڕووداوێکی هاوشێوە بەراورد کرد کە بەسەر ئارسین فینگەری ڕاهێنەری پێشووی ئاڕسناڵ هاتبوو.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ لە یارییەکەی دوێنێ شەوی ئیسپانیا و ئینگلتەڕا ئامادەبوو، کە بە ئەنجامی 2-1 بۆ بەرژەوەندی هەڵبژاردەی لاڕۆخا کۆتایی هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر