نادال : زۆر ڕقم لە کشانەوەیە بەڵام ئەمشەو ناچاربووم

0

یاریگا- لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە ڕافایل نادال دوای دۆڕانی دوو کۆمەڵەی سەرەتا بەرامبەر خوان مارتن دیلپۆترۆ کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی پێکانەوە لە ئەژنۆی ڕاستیدا .

نادال دوای یاریەکە وتی ” لە کۆمەڵەی یەکەمدا کاتێک ئەنجامەکە 2-2 بوو هەستم بە ئازارکرد ، بەڵام چاوەڕوان بووم بزانم تاکەی دەتوانم بەردەوام بم ،ئەگەرچی رقم لە کشانەوەیە بەڵام ناچاربووم چونکە نەمدەتوانی بەهیچ شێوەیەک یاری بکەم .

هەروەها ڕافا وتی ” پێکان من ناوەستێنێت و زۆرم ماوە پێشکەشی بکەم ، بەبەهێزی دەگەڕێمەوە .

جێگای باس کردنە لەکۆی 1.107 یاری لە ژیانی وەرزشیدا نادال 9 جار بەهۆی پێکانەوە لە یاری کشاوەتەوە .

ڤیدیۆی ساتی کشانەوەی لە یاریەکە :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.