يانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی سووری واژۆ دەکات

یاریگا

بەمەبەستی تۆکمە کردنی ڕیزەکانی بەر لە دەستپێکی خولی عیراقی نایاب، یانەی هەولێر هێرشبەرێکی سووری بۆ ڕیزەکانی گواستەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی هەولێر لەمبارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە گرێبەست لەگەڵ یاریزان محەمەد ڕەئفەت واژۆ کراوە بۆ ئەوەی بەشیوەی خواستن لە ڕیزەکانی یانەی هەولێر یاریبکات، بەگوێرەی هەواڵەکەش محەمەد ڕەئفەت پێشتر لە خولی ئیماڕاتی لەگەڵ یانەی زەفرە یاری کردوە و پێشتریش یانەی کیڤۆ ڤیرۆنای ئیتالی بایەخی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دابوو.

لە لایەکی دیکەوە بڕیارە ئەمڕۆ یانەی هەولێر یەکەمین یاری دۆستانەی خۆی بۆ خۆئامادەکردن بۆ خولی عێراق لە کاتژمێر 4.30 بەرانبەر یانەی حدود ئەنجام بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر