گریزمان بالۆن دۆری دەوێت

یاریگا

دوای ئەوەی ناوی ئەنتوان گریزمان لەلیستی کۆتایی خەڵاتی باشترینەکانی فیفا نەبوو، یاریزانە فەرنسییەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کەبەو ئەنجامە بەهۆی هەڵبژاردنی هیچ فەرنسییەک تووشی شۆک بووە.

گریزمان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرنسی گوتی “من شایستەی ئەوەم ناوم لە لیستی کۆتایی بالۆن دۆری ئەمساڵ هەبێت، لە 2016 لە دوو یاری کۆتایی دۆڕاین بەڵام ناوم لەگەڵ مێسی و ڕۆناڵدۆ لە لیستی کۆتایی هەبوو، بەلام ئەجارە دوو جامم بەرزکردوەتەوە، بۆیە خۆم بە شایستە دەزانم بۆ ئەوەی یەکێک بم لە سێ پاڵێوراوی کۆتایی تۆپی ئاڵتوونی، ئەمجارە براوەی جامی سوپەری ئەوروپا و مۆندیالم ئەوە کاریگەری دەبێت”.

لە کۆتاییدا گریزۆ سەبارەت بە خەڵاتی the best ی تایبەت بە فیفا دووپاتی کردەوە کە ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون بەوەی کە هیچ یاریزانێکی فەرنسی تێدا نەبوو، ویرای ئەوەی فەرنسا مۆندیالی بردوەتەوە، ئەوە بژاردەی ئەوانە بەڵام ئەنجامەکان لە ڕاستیدا چاوەڕوان نەکراوبوون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر