نوێر: یاریزانانی ئەڵمانیا لێپێچینەوەیان لەگەڵ خۆیانکردووە

مانوێل نوێر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی، بڕوای وایە هەر یاریزانێکی ئەڵمانی لە دوای جامی جیهانی لێپێچینەوەی لەگەڵ خۆیکردوە و پێشی وایە ئەو هێشتا دەتوانێت  خزمەتی هەڵبژاردەکەی بکات

ئەڵمانیا لە لایەن هەڵبژاردەی کۆریای باشوورە لە جامی جیهانی کرایەوە دەرەوە و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا نوێر باسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بۆ میدیاکاران کرد و رایگەیاند

“دوای ئەو ئەنجامە، دەێت ئێمە لێپێچینەوە لەخۆمان بکەتن، وە دڵنیام هەموویان ئەوەیان کردوە. هەر یاریزانێک بەشی خۆی بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆ”

“ئێمە دەمانەوێت وەکو تیمێک یاری بکەین وە من دەتوانم بیسلەمێنم کە راهێنەر دەتوانێت هێشتا پشتم پێببەستێت”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا