ڕۆجێ فیدرێر هۆکاری دۆڕاندنی بەرانبەر میلمان ئاشکرا دەکات

0


یاریگا

دوای ئەوەی بە شکستێکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمەریکا کرد، ڕۆجێ فیدرێری پاڵێوراوی دووەمی جیهان هۆکاری سەرەکی دۆڕاندنەکەی بەرانبەر جۆن میلمان خستە ڕوو.

فیدرەر دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت ” کەش و هەوای ئەمڕۆ یەکجار گەرم بوو، لە هەندێک کاتدا هەستم دەکرد ناتوانم هەناسە بدەم، ئەو یەکەمین جارە ئەو کارەم بەسەردا دێت، قەد لەو کەش و هەوا گەرم و شێدارە یاریم نەکردوە، بە پێچوانەی میلمانی ئوسترالی کە ئەوان خۆی خەڵکی شاری برێزبنی ئوسترالیایە کە شاریێکی گەرم و شێدارە، بۆیە ئەو زۆر لە من باشتر یاری دەکرد، جگە لەوەش من خاڵی ئاسانم زۆر بەفیڕۆدا، بۆیە کە یاری تەواو بووم زۆر دلخۆش بووم”.

ئاشکرایە کە ئەوە یەکەمین جار فیدرێر لە پاڵەوانێتی ئەمەریکا بەرانبەر یاریزانێک شکست بخوات کە لە دەرەوەی ڕیزبەندی باشترین 50 یاریزانی جیهان بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.