مۆرینیۆ لەسەر ئەگەری لادانی لە مان یو وەڵامێکی گاڵتەجاڕانە دەداتەوە


یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ، لەسەر قسە گاڵتە جاڕییەکانی لەگەڵ میدیاکان بەردەوامە، دوێنێش دوای بردنەوەی لە بێرنەلی لەسەر شێوازی خۆی وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ سەبارەت بە لادانی لە پۆستەکەی بەهۆی خراپی ئەنجامەکان بە رۆژنامەنووسانی گوت” هەموو وا دەزانن من لە مەترسی دام، بەلام ئەوە هیچ ڕاست نییە،من هەر بیری لێ ناکەمەوە، لەبەر ئەوەی دەزانم چی ڕوودەدات، دواتر بە پێکەنینەوە گوتی “ئەوان گەر من لەو ساتە لە پۆستەکەم لابدەن پێویستە بۆ ئەو کارە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر بدەن”.

سپێشەڵ وەن لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی ئاستی یانەکەی بەرانبەر بێرنلی کرد و سوپاسی هاندەرانی کرد کە لە یاری ڕابردوو بەرانبەر تۆتنهام وێرای دۆڕاندن چەپڵەیان بۆ یانەکە لێدابوو.

ئاشکرایە کە لە میدیاکان ماوەیەکە دەنگۆی لادانی مۆرینیۆ هەیە و لە هەمان کاتیشدا باس لەوە کراوە کە زێدان دەبێتە شوێنگرەوەی مۆرینیۆ لەگەل شەیتانە سوورەکان کە لە گەڕی پێنجەمدا لە تاقیکردنەوەیەکی قورسدا ڕووبەڕووی واتفۆرد دەبنەوە کە لە 4 یاری 12 خاڵی کۆکردوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر