فەرمی | رۆناڵدۆ بووە خاوەنی یەکەمی ریاڵ ڤالۆدۆلید

یاریگا-رۆناڵدۆ دالیمای بەڕازیلی  ریژەی ٥١٪ی پشکەکانی یانەی ریاڵ ڤالۆدۆلیدی کڕییەوە کە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا یاری دەکات.

ئەفسانە بەڕازیلییەکە دوای وازهێنان لە یاریکردن رووینەکردە کاری راهێنەری بەڵکو ساڵانێکە سەرقاڵی بازرگانییە و جار جارێکیش وەکو باڵیۆزی نیەتپاکی و لە کاری خێرخوازیدا دەردەکەوت. ئەمڕۆش لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەگای یانە ئیسپانییەکە بەفەرمی ناوبراو بووە خاوەنی یەکەم.

رۆناڵدۆ لەو کۆنفرانسەدا وتی “چوار ووشە بەکاردەهێنم وەکو دروشمی ئێمە :رکابەری،روونی،شۆرش  و کۆمەڵایەتی، دڵنیاتان دەکەمەوە من وەک خۆشەویستی ڤاڵۆدۆلید و ریاڵ ڤالۆدۆلید دەبینن لەمەودوا”.

ناوبراو وەک یاریزان لە شەش یاریدا شەش گۆڵی بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمارکردووە، لەم وەرزەشدا ڤالۆدۆلید  لە سێ یاریدا تەنها دوو خاڵی هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا