جێمس ڕۆدریگێز باسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەکات

یاریگا

بەر لە چەند کاتژمێرێگ لە ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، جێمس ڕۆدریگێز ئەستیرەی بایەڕن میونشین باسی گرنگی بردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییەی بۆ یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە جێمس ڕۆدریگێز، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی today گوتی” بردنەوەی
پاڵەوانێتییەکی چامپیۆنزلیگ ئەرکێکی زۆر قورسە بۆ هەموو یانەیەک، بەلام بۆ ئێمە وەک بایەڕن میونشین زۆر پێویستە ئەم وەرزە جامەکە ببەینەوە و هەموو توانای خۆمان سەرف بکەین، ئێمە لە ناوی ڕکابەرەکانمان ناترسین و بەلامانەوە گرنگ نییە ڕووبەڕووی کام یانە دەبینەوە، یانەکەمان هەمیشە بۆ بردنەوە یاری دەکات، پێویستە سەرکەوتنەکانمان هەموو کات بەردەوامی هەبێت.

ئاشکرایە کە یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی پارساڵ لەقۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی جامەکە کرایە دەرەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر