ئاریان ڕۆبن ڕکابەری پیری دەکات

یاریگا

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاریان رۆین ئەستێرەی یانەی بایەڕن میونشین ڕایگەیاند ئەو باکی بە تەمەن و پیربوون نییە و دەیەوێت لەم وەرزە زۆر بە هێزەوە تواناکانی دەربخات.

ڕۆبن لەم بارەیەوە بە رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی گوت” ناتوانم گوێبیستی ووشەی پیری ببم، تەمەن بەلامەوە گرنگ نییە، من هاوڕام لەگەڵ قسەکانی ئۆلی هۆنیس سەرۆکی یانە کە دەڵێت یارزانی تەمەن بچووک و تەمەن گەوەرە نییە، بەڵکو یاریزانی باش و خراپ هەیە، من هەمان ئەو هەستە لە ناخم هەیە، بۆیە دەمەوێت ئەمساڵ ئاستێکی بەرز پیشان بدەم”.

دەربارەی تووڕەبوونی لە یاری هۆفنهایم بەهۆی دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ ڕۆبن گوتی ” من دوای یارییەکە گوتم کە من تووڕەم بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڕێز لە بڕیارەکانی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەر دەگرم، کە کارێکی باش ئەنجام دەدات، لە ڕاستیدا من خوازیارم لەم وەرزە ڕۆڵێکی گرنگ لە دەستکەوتەکانی یانەکە بگێڕم”.

لەکۆتاییدا هەر سەبارەت بە رۆبن و ڕێبێری (ساندرۆ فاگنەر) هێرشبەری یانەی باڤاری بە رۆژنامەکەی گوتوە” من بەهەموو یاریزانە لاوەکانی یانەکەم گوتوە کە دەبێت هەموو رۆژێک چێژ لە یاریکردن لەگەڵ ڕۆبن و ڕێبیری وەربگرن”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر